مەودا میدیا-
ژمارەیەك لە جوتیارانی گوندی گوشقایە لە سنوری قەزای بازیان بەهۆی داگیركردنی زەوییەكانیانەوە لەلایەن یەكێك لە كۆمپانیاكانەوە ناڕەزارەتی دەردەبڕن و داوای گێڕانەوە یاخود قەرەبوو دەكەن.
محەمەد ئەحمەد، یەكێك لە جوتیارانی گوندی قوشقایە بە مەودا میدیای راگەیاند”نزیكەی 350 دۆنمی زەوی گوندەكەیان كە هی 56 جوتیارە، لەلایەن كۆمپانیایەكەوە كاری تێدا دەكرێت و تا ئێستاش نە زەوییەكانیان دەدەنەوە و نە قەرەبووشیان دەكەنەوە”.
وتیشی”زەوییەكانیان كشتوكاڵییە و تاپۆی كشتوكاڵیشی هەیە و لە باوباپیرانیانەوە تا ئێستا بۆ كشتوكاڵكردن بەكاریانهێناوە، بەڵام ئێستا بەشێكی زۆریان هیچ زەوییەكان نەماوەتەوە كشتوكاڵی تێدا بكەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد”داوایان لە لایەنە بەرپرسەكان كردووە و كە یان زەوییەكانیان بۆ یبگێڕنەوە یان قەرەبوویان بكەنەوە، بەڵام تا ئێستا نە بە بەڵێ و نە بە نەخێریش وەڵامیان نەداونەتەوە”.
ئ پ