مه‌ودا میدیا-
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆز نزیكبووه‌ته‌وه و خواستێكى زۆر له‌سه‌ر گۆشتى مریشك هه‌یه، به‌ڵام نرخه‌كه‌ى هه‌رزانه.
ره‌زوان عه‌زیز، مریشكفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى مریشك له سه‌ره‌تاى ئه‌م ره‌مه‌زانه‌وه هه‌رزانبووه، خواستێكى زۆریشى له‌سه‌ر بووه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “مریشكێكى زۆر له كێڵگهپهلهوهرییهكا هه‌یه و له بازاڕه‌كانیش پڕه له مریشك، نرخى یه‌ك كیلۆ مریشكى ناسك به 2750 دیناره‌و گه‌وره به 3000 هه‌زار دیناره”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له سه‌ره‌تاى مانگى ره‌مه‌زانه‌وه نرخى گۆشتى سور له بازاڕه‌كان گرانبوو.
ع