پوتین تۆڵه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كاته‌وه‌ و هاوكاریی سه‌ربازیی و هه‌واڵگریی ئێران ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، روسیا لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی بەردەوامەوە هاوکارییە سەربازیی و هەواڵگرییەکانی لەگەڵ ئێران فراوانتر کردووە و وێنەی مانگی دەستکرد و تەکنەلۆژیای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ هاوپەیمانەکەی دابینکردووە بۆ ئەوەی یارمەتی بدات هێزەکانی ئەمه‌ریکا بکاتە ئامانج.

رۆژنامە ئەمه‌ریکییەکە رایگەیاندووە “روسیا زانیاریی هەواڵگریی سەبارەت بە شوێنی هێزەکانی ئەمىریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها شوێنی هاوپەیمانە ناوچەییەکانی دیکەی واشنتۆنی پێشکەش بە ئێران کردووە”.

ئەم هاوکارییە بە هاوشێوەی ئەو پشتیوانییە وەسف کرا کە ئەمه‌ریکا و هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی لە ساڵانی رابردوودا لە کاتی شەڕی لەگەڵ روسیادا پێشکەشی ئۆکرانیایان کرد.

بەگوێرەی رۆژنامەکە، ئەو تەکنەلۆژیایەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە مۆسکۆ گواستووەتەوە بۆ تاران، پێکهاتەی نوێکراوی بۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی شەهید کە لەلایەن ئێرانەوە دروستکراون لەخۆگرتبوو، مەبەست لێی باشترکردنی رێنمایی و وردبینی بەئامانجگرتن بووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، روسیا کە ئەزموونێکی بەرفراوانی بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە سەردەمی جەنگی ئۆکرانیادا بەدەستهێناوە، هەروەها ئامۆژگاری ئێرانی کردووە سەبارەت بە ژمارەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە لە ئۆپەراسیۆنەکاندا بڵاوەیان پێدەکرێت و ئەو بەرزاییانەی کە پێویستە لێیەوە ئامانجەکان لێبدەن.

چەند ڕۆژێک پێشتر رۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویکردەوە “روسیا لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە زانیاریی لەبارەی شوێنی ئامانجە سەربازییەکانی ئەمه‌ریکا، لەوانەش کەشتییە جەنگییەکان و فڕۆکەکانی داوەتە ئێران”.

سەرچاوەیەک بە ئاماژەدان بە هاوکارییە هەواڵگرییەکانی روسیا بۆ تاران وتویه‌تى “پێدەچێت هەوڵێکی زۆر هەمەلایەنە بێت”.

دارا ماسیکۆت، توێژەرێکی تایبەتمەند لە کاروباری سەربازیی روسیا لە وەقفی کارنێگی بۆ ئاشتی نێودەوڵەتیی بە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی راگەیاندووە “ئێران تەنها ژمارەیەکی کەم لە مانگی دەستکردی سەربازیی هەیە، ئەمەش وایکردووە ئەو وێنانەی کە روسیا پێشکەشی دەکات، بەنرخێکی ئەوپەڕی هەبێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووه‌ “ئەم بەهایە زیادیکردووە لەو کاتەوەی کە کرێملین تواناکانی مانگی دەستکردی خۆی لە ماوەی چوار ساڵی جەنگدا لە ئۆکرانیا بەهێزکردووە”.

لەلایەکی دیکەوە، ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمه‌ریکا لەم دواییانەدا رایگەیاند “روسیا دڵنیایی داوەتە ئیدارەی ترەمپ کە زانیاریی هەواڵگریی لەگەڵ ئێراندا هاوبەش نییە”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان