سوپای پاسداران هۆشداریی تووند دەدات

مەودا میدیا-

دوای بۆردومانکردنی دامەزراوەی پیشەسازیی نەوتی پارس لە باشوور لە ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە، سوپای پاسداران داوای چۆڵکردنی پێنج ناوچە دەکات.

سوپای پاسداران رایگەیاند “داوا لە هاوڵاتییانی نزیک لە دامەزراوەکانی وزە لە سعودیە، ئیمارات و قەتەر دەکات کە بە زووترین کات ئەو ناوچانە چۆڵ بکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەرپرسیارێتی تەواوی هەر لێکەوتەیەک و مەترسییەک، لە ئەستۆی فەرمانڕەوایانی ئەو وڵاتانەیە کە بەردەوامن لە پشتیوانیکردنی دوژمنانی ئێران”.

بەپێی زانیارییەکان سوپای پاسداران داوای چۆڵکردنی ئەم ناوچانەی کردووە:

  1. پاڵاوگەی سامرێف (SAMREF)، سعودیە.
  2. کێڵگەی گازی حسن، ئیمارات.
  3. کۆمەڵگەی پیشەسازیی جوبەیل سعودیە.
  4. کۆمەڵگەی مەسێعید و کۆمپانیای مەسێعید هۆڵدینگ، قەتەر.
  5. پاڵاوگەی ڕاس لافان (فازەکانی 1 و 2)، قەتەر

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان