موجتەبا خامنەیی پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا-

رابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، پەیامێکی بۆ کوژرانی عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی و کوڕەکەی بڵاوکردەوە.

موجتەبا خامنەیی،رابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند “دوژمنانی ئیسلام بزانن کە رشتنی ئەم خوێنە تەنها دەبێتە هۆی بەهێزتربوونی کۆماری ئیسلامی، هەر خوێنێکیش باجی خۆی هەیە و بکوژە تاوانبارەکان دەبێت بەمنزیکانە باجی ئەم تاوانە وەربگرنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” نزیکەی پێنج دەیەیە لاریجانی خزمەتی ئێرانی کردووە و کەسایەتییەکی دیار و کاریگەر، کوشتنیشی سەلمێنەری گرنگیی پێگەکەیەتی لەلایەن نەیارانی وڵاتەکەیەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان