محەمەد سەمعان وەرگرتنی پۆستی وەزیر رەتدەکاتەوە

مەودا میدیا-

نووسینگەی پارێزگاری كەركوك لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد محەمەد سەمعان، پارێزگاری کەرکوک، نابێتە وەزیر و ئەو سەردانانەی لەماوەی رابردوودا ئەنجامیداون بەمەبەستی وەرگرتنی پۆستی وەزیری نەبووە.

نووسینگەی پارێزگاری كەركوك رایگەیاند “سەردانی محەمەد سەمعان بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەوە بووە پۆستی پارێزگاری شارەکە لای پێكهاتەی توركمان بمێنێتەوە”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەکانی رابردوو، پارتی ترسی هەبوو کە پۆستی وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە بدرێت بە محەمەد سەمعان ئاغا، لە پێکهاتەی تورکمان، ەریەک کەوتن لە ئەرک و دەسەڵاتەکان لەگەل وەزارەتی دەرەوەی عیراق دروست بکات کە لەلایەن فوئاد حسێن بەرێوەدەبرێت.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان