سوود و زیانه‌كانى خواردنى جگه‌رى مریشك و ئاژه‌ڵ

مه‌ودا میدیا-

جگەری ئاژەڵ و پەلەوەر كۆمەڵێک سودی هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ، رێژەیەكی زۆر ڤیتامین B12ی تێدایە، کە سوودی هەیە بۆ زیادبوونی خوێن و یارمەتی دروستبوونی خڕۆكە سوورەكان دەدات و كاریگەری هەیە لەسەر تەندورستیی دەمارەکان، بەهای خۆراكی بەرزە و دەوڵەمەندە بە پرۆتین، بە جۆرێک %28.18ی پرۆتینە.

لەهەمانکاتدا دەبێت ئاگاداربن جگەر ئامێری پاڵاوتنە لە لەشی ئاژەڵ یان مریشكدا، هەموو ئەو هۆرمۆن و دەرمانەی كە دەدرێت بەئاژەڵەكە یان مریشكەكە تێیدا كۆدەبێتەوە، ژەهر لەلەشدا كۆدەكاتەوە، پێویستە دڵنیابین ئەو ئاژەڵە یان مریشكە ماوەیەكە هۆرمۆن و دەرمانی پێنەدراوە ئینجا بیخۆین.

بۆ ئەوانەی نەخۆشی دەردەشا (دا‌و الملوك) یان هەیە جگەر گونجاو نییە، چونکە بڕێکی زۆر ترشی یوریک درووستدەکات، رێژەیەکی زۆریش چەوری و کۆلیسترۆڵی تێدایە، لەلایەکی دیکەوە بۆ ئەو کەسانەش زۆر گونجاو نییە کە نەخۆشیی دڵ و بۆڕییەکانی خوێنیان هەیە.

جگەری بەستوی هاوردە گونجاو تەندروست نییە، چونكە رێژەیەكی زۆر نیتراتی سۆدیۆمی تێدایە کە لە هەندێک باردا زیان بە تەندروستیی دەگەیەنێت.

ئ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان