مه‌ودا میدیا-
دواى به ئامانجگرتنى دامه‌زراوه غازییه‌كانى وڵاته‌كان له لایه‌ن ئێران و ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل، شه‌ڕ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌چێته قۆناغێكى مه‌ترسیدار.
رۆژى رابردوو، ئه‌مه‌ریكا بۆردوومانى دامه‌زراوه‌ى غازى پارسىى له ئێران كرد كه ناوه‌ندێكى گه‌وره‌ى غازییه، له به‌رانبه‌ریشدا، ئێران شه‌وى رابردوو هێرشى گه‌وره‌ى كرده سه‌ر ناوه‌نده غازییه‌كانى قه‌ته‌ر و سعودیه به‌هۆیه‌وه ناسه‌قامگیریی له بازاڕه‌كانى جیهان دروستكرد.
دواى ئه‌و هێرشانه‌ى ئێران بۆ سه‌ر دامه‌زراوه غازییه‌كانى ئه‌و دوو وڵاته ده‌ست به‌جێ نرخى نه‌وت و غاز له بازاڕه‌كانى جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ى گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه بینى و نرخى نه‌وت به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه.
میدیا جیهانییه‌كان باس لهوهدهكهن، شەڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەچێتە قۆناغێکی نوێ و مەترسیدارترەوە، دوای ئەوەی لە رووبەڕووبوونەوەی سەربازیی راستەوخۆوە بۆ بەئامانجگرتنی دامەزراوە وزە و ژێرخانەکان، لە هەڵکشانێکی بێوێنەدا کە مەترسیی لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە و جیهان دروست دەکات.
ع