مهودا میدیا-
بانكى مۆرگان ستانلی و گۆڵدمان ساکس به هاوبهشى پێیان وایه مانگى نۆى ئهمساڵ، بانكى فیدراڵیی ئهمهریكا رێژهى سوى بانكى دادهبهزێنێت، ئهوهش دواى ئهوه دێت كه رۆژى رابردوو بانكى فیدراڵیی ئهمهریكا رێژهى سووى وهك خۆى هێشتهوه كه 3.50 بۆ 3.75 بوو.
ئەم پێداچوونەوەیە دوای ئەوە دێت کە بانکی ناوەندیی ئاماژەی بەو نادڵنیاییە کردووە کە بەهۆی گرژییە بەردەوامەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دروست بووە.
یەدەگی فیدراڵی رۆژی چوارشەممە لە کۆتایی کۆبوونەوەی دوو رۆژەی سیاسەتی دراویدا رایگەیاند “ڕێژەی سوود وەک خۆی دەهێڵێتەوە”.
بانکی ناوەندی ئەمهریکا روونیکردەوە “مەودای ئامانج بۆ رێژەی سندوقە فیدراڵییەکان لە نێوان لەسەدا 3.50 بۆ سەدا 3.75 بپارێزێت، هەروەها لە دوایین کۆبوونەوەی مانگی یەکدا رێژەکانی وەک خۆی بەجێهێشتووە.
سەبارەت بە پێشبینییەکانی رێژەی سود، پێشبینییەکانی بەرپرسانی بانکی ناوەندیی ئەمهریکا لە مانگی کانوونی دووەمی رابردووەوە وەک خۆی ماوەتەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پێشبینی دەکەن ئەمساڵ تەنها چارەکێک خاڵ کەم بکرێتەوە.
هاوکات بەرپرسان پێشبینی هەڵاوسانیان بەرزکردەوە، ئێستا پێشبینی دەکەن نرخی بەکاربەرانی سەرەکی ئەمساڵ بە ڕێژەی لەسەدا 2.7 بەرزبێتەوە، لە کاتێکدا پێشبینییەکانی مانگی کانوونی دووەم کە 2.5% بوو.
ع
ع