مەودا میدیا-
سەرۆکی لیژنەی غاز لە قائیمقامییەتی سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان کە ئەمڕۆ بڕی پێویستی غاز رەوانەی ناو گەڕەکەکانی شار دەکەن و قەیرانی کەمیی غاز کۆتایی دێت.
عومەر عەبدوڵڵا، سەرۆکی لیژنەی غاز لە قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند “ئەمڕۆ 70 ئۆتۆمبێل رەوانەی ناو گەڕەکەکانی ناو شار دەکەن و سبەینێ بەشێوەیەکی بنەڕەتی قەیرانی غاز کۆتایی دێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” هەر بوتڵێکی غاز بە نرخی حکومی بە هەشت هەزار و 500 دینار بەسەر ماڵاندا دابەش دەکرێت، لە ماوەی رابردوودا بەشێک لەو غازەی هەبووە دراوە بە نانەواخانە و فڕنەکانی سەموون تاوەکو کارەکانیان رانەگرن”.
ب ح