ئاستی ئاو لە بەنداوەکانی هەرێم بەرزبووەتەوە

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاو، سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم، ئاماری کۆگاکردنی ئاوی لە 24 کاتژمێری رابردوودا بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاو رایگەیاند “تەنها لە 24 کاتژمێری رابردوودا، بڕی 242 ملیۆن مەتر سێجا ئاو رووی لە هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان کردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان 83 سم و بەنداوی دەربەندیخان 30 سم، بەنداوی دهۆک یەک مەتر بەرزبوونەتەوەو بەنداوی گۆمەسپانیش نیو ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێچووە”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەمڕۆ بڕی بەردانەوەی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان زیاد دەکرێت، هەر بۆیە جەخت لە هۆشدارییەکانی پێشوو دەکرێتەوە، هاوڵاتییان و گەشتیاران لە رووباری سیروان و کەناراوەکانی خواروی بەنداوەکان دووربکەونەوە و پارێزگاری لە گیانی خۆیان بکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان