به‌رپرسێكى باڵاى ئێران رێككه‌وتن و كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژییه‌كانى ئاشكراكرد

مه‌ودا میدیا-

كەناڵی جەزیرەی قەتەری لەزاری بەرپرسێكی باڵای ئێرانەوە ئاشكرای كردووه‌، پەیام لە نێوان تاران و واشنتۆن لە رێگەی میسر و تورکیاوە ئاڵوگۆڕ کروان، لە سۆنگەی نیازپاکیی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان.

به‌پێى كه‌ناڵه‌كه‌ له‌ زارى ئەو بەپرسەى ئێران، دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا دەسەڵاتی دانانی مەرج و وادەی كۆتایی دانوستانی نییەو واشنتۆن تا ئێستا رەتیکردووەتەوە دوو مەرجی بنەڕەتی قبوڵ بکات کە بریتین، كە قەرەبووکردنەوەو داننانە بە دەستدرێژیی دژی ئێمە.

باسى له‌وه‌شكردووه‌ “پرسی داخستنی گەرووی هورمزو چاندنی مین بە كراوەیی ماوەتەوە، وەك ئامادەكارییەك بۆ هەر کردەوەیەکی هەڵەشانەی ئەمه‌ریکا”.

قسەكانی ئەو بەرپرسە ئێرانیە لەكاتێكدایە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران و محمەد باقر قالیبافی سەرۆكی پەرلەمانی ئێرانیش كە وەك لایەنێكی سەرەكیی دانوستانەكان لەگەڵ ئەمه‌ریكا ناوی هاتووە، به‌ڵام قاڵیباف ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان