مەودا میدیا-
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاشکرایکرد هەرێمی کوردستان هەر لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگی ئەمەریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، بێلایەن بووە و بەشێک نەبووە لە ململانێیەکان.
هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند “هەرێم هیچ رێگەیەکی نەداوە و هیچ هۆکارێکی نەخولقاندووە بۆ ئەوەی هێرش بکرێتە سەر خاک و هاوڵاتییەکانی”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رێگەیان نەداوە لە هەرێمی کوردستانەوە هێرش بکرێتە سەر ئێران، بۆیە هێرشەکەی تاران غەدر و خیانەتێکی یەکجار گەورەیە بەرانبەر بە گەلی کوردستان و خێزانی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان”.
ب ح