مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له وتارێكدا رایگه‌یاند، سه‌ركرده‌كانى ئێران خواستى زۆریان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا رێكبكه‌ون، به‌ڵام له گه‌له‌كه‌یان ده‌ترسن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمه‌ریكا لە وتارێكدا رایگەیاند “سەركردەكانی ئێران خواستێكی زۆریان هەیە لەگەڵمان رێكبەكەون، بەڵام دەترسن ئەوە بڵێن چونکە پێیان وایە گەلەکەیان دەیانکوژێت، هەروەك دەترسن کە ئێمەش بیانکوژین”.
وتیشی “هەرگیز نەبووە خواستی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆكى دەوڵەت نەبێت وەك ئەوەی ئێستا لەسەر پۆستی سەرۆكی ئێران هەیە، منیش نامەوێت”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا، رۆژى سێشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه، بڕیار وایه ئه‌مه‌ریكا و ئێران له ئیسلام ئابادى پاكستان دانوستان بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێك بۆ دانوستان نییه‌و هێرشه‌كان له‌نێوان ئه‌مه‌ریكان و ئیسرائیل و ئێران به‌رده‌وامییان هه‌یه.
ع