مەودا میدیا-
وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشکرایکرد كۆی گشتیی داهاتی نه‌وت بۆ مانگی رابردوو شه‌ش ملیار و 814 ملیۆن و 585 هه‌زار دۆلار بووه.
وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند “هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە پێنج ملیۆن و 551 هەزار و 610 بەرمیل بووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کۆی گشتیی هەناردەی نەوت بۆ مانگی شوبات (2) گەیشتووه‌ته 99 ملیۆن و 872 هه‌زار و 220 به‌رمیل نه‌وت، داهاته‌كه‌شی شه‌ش ملیار و 814 ملیۆن و 585 هه‌زار دۆلار بووه”.
ئەوەشی خستەڕوو “کۆی قەبارەی نەوتی خاو کە لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوور لە ماوەی مانگی شوباتدا هەناردە کراوە، 93 ملیۆن و 349 هەزار و 480 بەرمیل بووە”.
ب ح