هێرشکردنەسەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی قبوڵکراو نییە

مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە ئامانجگرتنی ماڵی سەرۆکی هەرێم ئاشکرایکرد بەتووندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکەن لە دهۆک.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند “کردەوەی لەم شێوەیە قبوڵکراو نییە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پشتیوانی لە سەروەریی یاسا دەکەن و داوای لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەش دەکەن بۆ دەستنیشانکردنی بکەرانی ئەم کردەوەیە و دڵنیابوونەوە لە لێپرسینەوەیان. ئەوان ئامادەن بە هەر شێوەیەکی پێویست پشتیوانی لەم پرۆسەیە بکەن”.

ئەوەشی خستەڕوو “پێویستە بە هەموو لایەکەوە کاربکەن بۆ رێگریکردن لە هەر کەس و لایەنێک کە هەوڵی زیاتر پەرەسەندنی گرژییەکان دەدات یاخود دۆخەکە زیاتر ئاڵۆز بکات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان