دوژمن بە نهێنی پیلانی هێرشی زەمینی دادەنێت

مەودا میدیا-

سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لە پەیامێكدا ئاشکرایکرد دوژمن بە ئاشکرا پەیامی دانووستان دەنێرێت و لە هەمانکاتدا بە نهێنی پیلانی هێرشی زەمینی دادەنێت.

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند “ئەمریکا هەوڵدەدات لە رێگەی دانووستانەوە ئەو دەستکەوتانە بەدەستبهێنێت کە لەرووی سەربازییەوە نەیتوانی بەدەستیبهێنێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەمەریکا و ئیسرائیل بانگەشەی لەناوبردنی هێزی ئاسمانیی و دەریایی و مووشەکی ئێرانیان دەکرد بەڵام ئێستا داوای کردنەوەی گەرووی هورمز دەکەن”.

ئەوەشی خستەڕوو “قۆناغی ئێستای شەڕ لە هەستیارترین قۆناغەكاندایە و توانای مووشەکی ئێران وەک خۆیەتی و ترس لەناو هێزەکانی دوژمندا بڵاوبووەتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان