مهودا میدیا-
ئەنوەر گەرگاش، راوێژکاری دیپلۆماسی سەرۆکی ئیمارات رایگەیاند “هەر چارەسەرێکی سیاسیی کە رووبەڕووی دەستدرێژییەکانی ئێران بێت بۆ سەر دەوڵەتانی کەنداو دەبێت لەسەر بنەمای “گەرەنتی ڕوون” بێت بۆ ئەوەی رێگریی لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە هێرشانە بکات.
لە پۆستێکیدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس، گەرگاش روونی کردەوە “هەر چارەسەرێکی سیاسیی کە رووبەڕووی دەستدرێژیی ئێران بێتەوە بۆ سەر دەوڵەتانی کەنداو، دەبێت گەرەنتی روونی لەخۆبگرێت بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی هێرشەکانی داهاتوو، پرەنسیپی دەستدرێژیی نەکردن چەسپێنرێت، هەروەها پێویستیی بە قەرەبووکردنەوەی ئێرانی هەبێت بۆ بەئامانجگرتنی ژێرخانی مەدەنی و ژیانی و خەڵکی مەدەنی”.
ئهوهشى خستهڕوو “ئێران پێش شەڕ، دراوسێکانی خۆی فریو دا سەبارەت بە نیازی خۆی و سەرەڕای هەوڵی دڵسۆزانە بۆ خۆپاراستن لە دەستدرێژییە بە ئەنقەستەکانی خۆی ئاشکرا کرد، ئەمەش وا دەکات ئەم دوو رێگایە لە رووبەڕووبوونەوەی رژێمێک کە بووەتە هەڕەشەی سەرەکی بۆ سەر ئاسایشی کەنداو”.
ع