مه‌ودا میدیا-
سوپای ئۆگاندا بڵاویكرده‌وه، ئاماده‌یه به‌شداریی له شه‌ڕى ئێران بكات و هێز بنێرێت بۆ لێدان له‌و وڵاته.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى سوپاى ئۆگه‌ندا “وڵاتەکەی ئامادەیە تەنها لەسەر داوای ئیسرائیل، فیرقەیەکی سەربازیی تەواو رەوانەی ناو خاکی ئێران بکات و تەنها لە ماوەی 72 کاتژمێردا کۆتایی بە رژێمی تاران بهێنێت”.
باس له‌وه‌ش كراوه “ئێمە وەک ئەوان نین، ئەگەر ئێران تەنها یەک مووشەک ئاراستەی ئێمە بکات، بە مووشەکی ناوازەی ئۆگاندی لەناوی دەبەین و جیهان لە تیرۆر رزگار دەکەین”.
تا ئێستا له به‌رانبه‌ر ئێران، هیچ وڵاتێك پشتگیریی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلى نه‌كردووه بۆ لێدان له‌و وڵاته و ئۆگاندا یه‌كه‌م وڵاته.
ع