مهودا میدیا-
شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتى كوردستان لە پەرلەمانی عیراق له كۆنگرهیهكى رۆژنامهنوسیدا رایگهیاند “داوایەك هەیە بۆ ئەوەی دانیشتنی پەرلەمانى عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بەڕێوەبچێت، ئەم بابەتە تەنیا پرسی سەرۆك كۆمار نییە، بەڵكو پرسی سەرۆك وەزیرانیشە، ئێمە لەرێگەی ڤیدیۆكۆڵەوە دوێنێ زیاتر لە سێ كۆبوونەوەمان ئەنجامدا لەگەڵ زۆرێك لە هێزە سیاسییەكانی ناو پەرلەمانی عیراق”.
وتیشى “دیدگامان وابوو كە لەم دۆخەدا هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیران زۆر گرنگترە لە سەرۆك كۆمار، ئەگەر ئەوان دەیانەوێت سەرۆك وەزیرانێك هەبێت شەرعیەتی هەبێت و دەسەڵاتی زیاتر بێت، دەبێت سەرۆك وەزیران هەڵبژێردرێت، بۆیە لای زۆربەی هێزە سیاسییەكان وا بڕیاردراوە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیران بەیەكەوە بێ، واتا ئیتیفاقی سیاسیی لەسەر سەرۆك وەزیران بكرێت و لەسەر سەرۆك كۆماریش بكرێت، بەپێچەوانەوە ئەگەر دانیشتنەكە بەتەنیا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بێت، سەركەوتوو نابێت و رەنگدانەوەكەشی خراپ دەبێت”.
ئهوهشى خستهڕوو “حكومەتی عیراق باش دەزانێت ئەوانی درۆن دەنێرن بۆ هەرێمی كوردستان كێن، چونكە پارساڵ كە هێرشكرایەسەر دامەزراوە نەوتییەكانی هەرێم لیژنەیەكی هاوبەشی حكومەتی فیدراڵیی و حكومەتی هەرێم پێكهێنراو هەموو ئەو هێزانەی كە لە پشت بەئامانجگرتنی هەرێمی كوردستان بوون دەستنیشان كران، بەڵام هیچیان لەگەڵ نەوترا، چونكە ئەوانە هێزێكن كە خۆیان پێ لە حكومەتی عیراق گەورەترە”.
ع