ئاوات شێخ جه‌ناب: پاره‌مان نییه‌ بیده‌ین به‌ به‌غدا

مه‌ودا میدیا-

وه‌زیرى دارایی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئێمه‌ پێویسته‌ ره‌وانه‌ى به‌غدامان كردووه‌، ئه‌و پاره‌یه‌شمان نییه‌ بیده‌ین به‌ به‌غدا.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیر دارایی هەرێم رایگه‌یاند “هەموو شتێکمان ناردووە تاوەکو بەغدا مووچە بنێرێت، ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌ كردوومانه‌ و ناردوومانه‌”.

وتیشى “ئێستا باسی 120 ملیارەکە نەماوە، عێیراق خۆیی ئەو پارەییەی نییە، 120 ملیار دینار لە عیراق نەماوە تا لای ئێمە مابێت”.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم مووچه‌ى مانگى سێیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و ئه‌مڕۆ لیستى مووچه‌ ره‌وانه‌ى به‌غدا كراوه‌.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان