گۆڕانكارییه‌كانى ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

مه‌ودا میدیا-

مەكتەبی سیاسيی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارەیەك گۆڕانكاری لە هەیكەلی ناوخۆی حزبەكەیدا پەسەندكرد و كۆمه‌ڵێك به‌رپرس گۆڕدران و هه‌ندێكیش به‌رپرسیاریه‌تیی نوێیان پێدرا.

به‌پێى گۆڕانكارییه‌كان “د. رێواز فائیق، كرایه‌ لێپرسراوی مەکتەبی هەڵسەنگاندن و چاودێریی یەکێتیی، كاروان گەزنەیی، كرایه‌ لێپرسراوی مەڵبەندی سۆران/ سەرەرای كاری وتەبێژەكەی”.

هه‌روه‌ها “کاروان یاروەیس، كرایه‌ لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین، عومەر ئەحمەد، كرایه‌ لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیان، حەیدەری ئاسایش، كرایه‌ لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی رانیە، جەزا سەید مەجید، كرایه‌ لێپرسراوی بۆردی کۆمەڵایەتی”.

هه‌ر یه‌كه‌ له‌ سالار مەحمود، كرایه‌ لێپرسراوی ناوەندەکانی دەرەوەی یەکێتی،سەرکەوت زەکی، كرایه‌ لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی، ئەمەل جەلال، كرایه‌ لێپرسراوی بۆردی رێكخراوەكانى یه‌كێتى.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان