بەشێكی زۆری هاوڵاتییانی هەرێم رۆژانە مایەپووچ دەبن

مەودا میدیا-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووە و هەر ئۆنسەیەك گەیشتە 4,620 دۆلار، بەڵام دوای چەند كاتژمێرێك جارێكیتر دابەزییەوە و ئێستاش هەر ئۆنسەیەك بە 5,540 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

پێشڕەو محەمەد، شارەزای بازاڕە داراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند” ئێستا بە زۆری نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا لەگەڵ لێدوانەكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا بەرزونزم دەكات و هەركات ئەو سەرۆكە لێدوانێك بدات یان قسەیەك بكات ئەوا زێڕ دەكەوێتە جووڵە یان بۆ سەرەوە یان بۆ خوارەوە”.

وتیشی”ترەمپ لە نوێترین لێدوانیدا وتی، نیازی ئەوەی هەیە رێكەوتن لەگەڵ ئێران بكات و شەڕ كۆتایی پێبهێنێت، هەرئەوەش بووە هۆكاری دابەزینی بەهای دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد”بەشێكی زۆری مامەڵەكارانی زێڕ لە هەرێمی كوردستان رۆژانە تووشی زەرەر دەبن و هەندێكیشیان مایەپووچ دەبن، چونكە شارەزایی پێویستیان نییە بۆ خوێندنەوەی بارودۆخ و خوێندنەوەی ئاراستەی بازاڕ”.
داواشی لەو كەسانە كرد كە لە بازاڕەكانی بۆرسەدا مامەڵە دەكەن یان زۆر بە وریاییەوە مامەڵەی كڕین و فرۆشتن بكەن، یان دوور بكەونەوە بۆئەوەی سەرمایەكانیان بپارێزن”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان