ئومێد سەباح: سووکایەتی بە ئاڵای عیراق قبوڵ ناکەین

مەودا میدیا-

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد حکومەتی هەرێم رێگە نادات هیچ کەسێک سووکایەتی بە ئاڵای عیراق بکات.

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند “ئاڵای عیراق سیمبولی سەروەرییە و ر ێکاری یاسایی بەرانبەر ئەو کەسانە گیراوەتەبەر کە ئەو کارەیان کردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چوار کەس دەرچووە کە تێوەگلاون لە سووکایەتیکردن بە ئاڵای عیراق، لە ئێستادا یەک لە تۆمەتبارەکان دەستگیرکراوە و شوێنی ئەوانی تریش دەستنیشان کراوەو هەموویان دەستبەسەر دەکرێن”.

ئەوەشی خستەڕوو “تەواوی تۆمەتبارەکان رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە تاوەکو بەپێی یاسای سزادانی عیراقی، سزای شایستەی خۆیان وەربگرن، ئەم هەنگاوە وەک ئاماژەیەک بۆ پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە سەروەریی یاسا و رێزگرتن لە هێما نیشتمانییەکان دەبینرێت”.

باسی لەوەشکرد ” هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە لانکەی ئاشتی و پێکەوەژیان بۆ هەموو عیراقییەکان دەمێنێتەوە و حکومەتی هەرێم رێز و پێزانینی زۆری بۆ هەموو لایەک هەیە و رێگە نادات هیچ رەفتارێکی تاکەکەسی ئەو پەیوەندی و پێکەوەژیانە تێکبدات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان