مەودا میدیا-
سەرۆک کۆماری ئێران، پەیامێکی ئاڕاستەی گەلی ئەمەریکا کرد و ئاشکرایکرد وڵاتەکەی هیچ دوژمنایەتییەکی لەگەڵ هاوڵاتییانی ئەمەریکیدا نییە.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند ” هەرگیز دەستپێشخەرییان بۆ هەڵگیرساندنی جەنگ نەکردووە، بەڵکو وەڵامی دەستدرێژییەکانیان داوەتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابووریی ئێران، راستەوخۆ هاوڵاتییان دەکاتە ئامانج و لێکەوتە خراپەکانی ئەو هێرشانە کاریگەری لەسەر ناوچەکە دەبێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “هەنگاوەکانی ئێران ، تەنها پەرچەکردار و مافێکی رەوای بەرگریی لەخۆکردنە و وەکو دەستدرێژی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە هەژمار ناکرێت”.
ب ح