قالیباف: گەلی ئێران وەڵامێکی تووندیان بۆ دەستدرێژیکاران دەبێت

مەودا میدیا-

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران پەیامێکی ئاڕاستەی سەرۆکی ئەمەریکا کرد و ئاشکرایکرد هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر خاکی ئێران، بە وەڵامێکی تووندی گەلی ئێران کۆتایی دێت.

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند “ئێرانییەکان شەڕخواز نین، بەڵام کاتێک پرسەکە دەبێتە بەرگریی لە نیشتمانەکەیان هەمووان دەبنە سەرباز و جەنگاوەر”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئێرانییەکان تەنها قسە لەسەر بەرگریی ناکەن، بەڵکو ئامادەن لەپێناو وڵاتەکەیان گیانی خۆیان ببەخشن و حەوت ملیۆن هاوڵاتیی ئامادەی چەکهەڵگرتنن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان