مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتیی نیمچە هەور و بوونی تۆزێکی سووک لە کەشی هەندێک ناوچە ,لە دوانیوەڕۆ ئەگەری بارانی کورت خایەن هەیە لە سەر ناوچەی جیا جیا بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان و سنوورییەکان، لە ئەنجامی شێداری خاک و بوونی شێی بەرز لە هەوادا ئەگەری گۆڕانکاریی هەیە بە بارینی باران و دروستبوونی کەشێکی نا سەقامگیر لە ناوچەیەکی دیاریکراو لەگەڵ بوونی هەورە بروسکە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ لە کاتەکانی بەیانی تاوەکو نیوەڕۆ ئاسمان نیمچە هەورە دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری نمەباران و هەورە بروسکە هەیە لەسەر هەندێک ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ئەگەری باران بارین هەیە لە ئێوارەی رۆژی دووشەممە لە ناوچەی جیا جیا بگرێتەوە بەبوونی هەورە بروسکە و هەندێک ناوچە لێزمە بارانی بەهاری دەبێت هەندێک ناوچەی تر کەشەکەی نیمچە هەور بێت”.
کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:
هەولێر: 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی
ب ح