شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکەن

مەودا میدیا-

بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکەن و چەند پرسێکی تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەکان لەگەڵ حکومەتی عیراق تاوتوێ بکەن.

شێروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری پارتی لە بەغدا بە میدیای حزبکەی راگەیاندووە “فوئاد حسێن سەرۆکایەتیی شاندەکەی هەرێم دەکات و چەند پرسێکی دارایی تایبەت بە مووچە و سیستمی نوێی باج لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا تاوتوێ دەکەن”.

بەپێی زانیارییەکان، شاندی هەرێم لە سەردانەکەی ئەمڕۆیان بۆ بەغدا داوا لە بەرپرسانی حکومەتی عیراق دەکەن کە رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ لە 120 ملیارەوە بۆ 50 تاوەکو 60 ملیار دیناری مانگانە کەمبکرێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دیاری نەکراوەو پێشتر شاندی حکومەتی هەرێم بە بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عیراقیان راگەیاندووە “توانای کۆکردنەوەی 120 ملیارکەی داهاتی ناوخۆیان نییە بەهۆی جێبجەێکردنی سیستمی نوێی باج (ئەسیکۆدا) و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان