ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ یه‌كشممه رایگەیاند “ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە بەئامانجگرتنی ژێرخانی ئێران و پشتڕاستی کردەوە کە هێرشەکانی ئەم دواییە شوێنی سەرەکیی کەرتی پترۆکیمیایی گرتووەتەوە و ئۆپەراسیۆنەکانیان پەکخستووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد “هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئەو شوێنانە دوای ئەوەی “گورزێکی توند” کە هەفتەی رابردوو کارگەکانی پۆڵا و ژێرخانی نیشتمانیی دیکەی کردە ئامانج”.
“کەرتی پترۆکیمیایی لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا نزیکەی 18 ملیار دۆلاری بە سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئێران بەخشیوە، ئەم کەرتە راستەوخۆ خزمەت بە پیشەسازیی مووشەک دەکات و بەشێکی گرنگی ئابووری ئێران و توانای کارپێکردن و بەرهەمهێنانی چەک پێکدەهێنێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئێران “باجێکی پڕ لە ئازار دەدات” بە مەرجێک بەردەوام بێت لە تەقاندنی مووشەک بەسەر خەڵکی سڤیل لە ئیسرائیل، ئامانجی ئەم لێدانانە لاوازکردن و لەناوبردنی ژێرخانی نیشتمانیی ئێرانە”.
ڕوونیشی کردەوە “سوپای ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە شوێنپێی ئەو شتەی کە ناوی لێنابوو “سەرکردە تیرۆریستییەکان”، جگە لە لێدانی ئامانجە ئەمنی و ستراتیژییەکانی سەرتاسەری ئێران”.
وتیشى “بەرەی ناوخۆی ئیسرائیل بەهێزە و ئازایەتی و بەرپرسیارێتییەکی گەورە نیشان دەدات، سوپای ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی لە ئێران تا گەیشتن بە ئامانجەکانی شەڕ”.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل به توندیی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئێران فراوانكردووه و به‌پێى ئه‌و واده‌یه‌ى كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا دایناوه، له رۆژى داهاتوو كۆتایی دێت به‌و ماوه‌یه كه پێویسته ئێران بچێته ژێر بار و رێككه‌وتن واژۆ بكات و واز له پیتاندنى یۆرانیۆم و به‌رنامه‌ى مووشه‌كیی بهێنێت.
ئێرانیش له لایه‌كى تره‌وه هه‌ڕه‌شه ده‌كات و پێى وایه ئاماده‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو وڵاته و ئاماده نییه ئاگربه‌ست بكات و ته‌نها ده‌یه‌وێت كۆتایی به شه‌ڕ بهێنرێت.
ع