تاوە باران دەبارێت

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد ئەمڕۆ سبەینێ کاریگەریی بارانبارین لاواز دەبێت.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت, لەکاتەکانی دوانیوەرۆ تاوەکو ئێوارە, تاوە باران و بروسکەی بەهاری کەم کەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە بەتایبەتناوچە شاخاوییەکان، پاشان کاریگەری لاواز دەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت, بەهۆی ناجێگیری بەرگی هەوای هەرێم, لەکاتەکانی دوانیوەرۆ, تاوە باران و بروسکە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، وە پێشبینی دەکرێت تاوەکو کاتەکانی ئێوارە بەردەوامی ببێت وە هەروەها کاریگەری بەلاوازی دەمێنتەوە بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو بەشێوەی نمە بارانی کەمی پچرپچر لەناوچە جیاجیاکاندا”.

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:

هەولێر 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی
پیرمام 14 پلەی سیلیزی
سۆران 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 6 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 16پلەی سیلیزی
دهۆک 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ 15 پلەی سیلیزی

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان