مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاشکرایکرد دۆخی ئەمنیی وڵات سەقامگیرە و هێزە ئەمنییەکانیش بەپێی پلانێکی ستراتیژیی وەزارەتەکەیان چالاکانە کار دەکەن.
میقداد میری، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند “هێزە ئەمنییەکان توانای تەواویان هەیە بۆ پاراستنی هاوڵاتییان و دامودەزگاکانی حکومەت هەیە”.
ئەوەشی خستەڕوو “سنووری عیراق بە درێژایی سێ هەزار و 719 کیلۆمەتر بە تەواوی پارێزراوەو هیچ پێشێلکارییەک تۆمار نەکراوە، دۆخی ئەمنیش لە وڵاتدا سەقامگیرە”.
ب ح