ئەمڕۆ لە هەندێك ناوچە تاوەبارانی بەخوڕ دەبارێت

مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینی شارەزایانی كەشناسی، لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە لە بەشێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بارانبارین دەستپێدەكاتەوە و لە هەندێك شوێنیش ئەگەری بارانبارینی بەخوڕ و تەرزەش هەیە.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند” پێشبینی دەكەن لە نیوەڕۆ تا ئێوارەی ئەمڕۆ سیشەممە لە ناوچە شاخاوییەكان و ناوچە جیا،جیاكانی هەرێمی كوردستان باران ببارێت”.

وتیشی”لە هەندێك ناوچە تاوەبارانی بەخوڕ دەبارێت لەگەڵ روودانی هەورەگرمە و هەورەبروسكەی بەهێز و ئەگەرێكی بەهێزیش هەیە بۆ ماوەیەكی كورتخایەن تەرزەی بەهێز ببارێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد”ئەو ناوچانەی كە ئەمڕۆ زیاتر بارانبارین دەیانگرێتەوە ناوچەكانی سنوری هەولێر، دهۆك، موسڵ، ئیدارەكانی راپەڕین و سۆران و دەوروبەریانن”.

باسی لەوەشكرد” پێشبینی دەكەن لە شاری سلێمانیش بە رێژەی سێ‌ ملم باران ببارێت، بەڵام ئەگەری تاوەبارانی بەخوڕی كورت خایەن لەگەڵ تەرزەش هەیە”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان