مهودا میدیا-
رۆژی سێشەممە هێرشەکانی ئەمهریکا و ئیسرائیل شوێنە ستراتژیکەکان و ژێرخانەکانی ئێرانیان کردە ئامانج، لەوانە دوورگەی خارگ و پردە گرنگەکانی سەرتاسەری وڵات.
بەپێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران کە لە زاری مورتەزا حەیدەری، جێگرى پارێزگارى قوم بڵاویکردووەتەوە “رۆژی سێشەممە پردێکی دەرەوەی شاری قوم لە باکووری ئێران لەلایەن ئەمهریکا و ئیسرائیلەوە هێرشى کراوەتە سەر”.
ئەو بەرپرسەی قوم رایگەیاند “یەکێک لە پردەکان لە دەرەوەی شاری قوم، لە بەشی رۆژئاوای پارێزگاکە، لەلایەن دوژمنانمان ئەمهریکا و ئیسرائیل هێرشی کراوەتە سەر”.
ههروهها “له بارهی هێرشێکی ئاسمانی که پردێک لهسهر رێگای ته ورێز – زهنجان له باکووری رۆژئاوای ئێران و ههروهها، پردی یهحیا ئاباد له ناوهڕاستی ئێران کراونهته ئامانج”.
بەپێی زانیارییەکان هێرشێک بۆ سەر پردێکی شەمەندەفەر لە شاری کاشان لە ناوەڕاستی ئێران بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو کەس.
له لایهكى ترهوه، لەگەڵ هێرشەکانی پردەکان، هەواڵەکان دەرکەوتن کە چەندین هێرشی ئاسمانی کە دوورگەی خارگی ئێرانیان کردۆتە ئامانج.
بەرپرسێکی ئەمهریکی بە سایتى ئهکسیۆسی راگەیاندووە “سوپای ئەمهریکا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکان لە دوورگەی خارگی ئێران ئەنجامداوە”.
دوورگەی خارگ گرنگییەکی ستراتیجیکی بێئەندازەی بۆ ئێران هەیە، ئەمەش وایکردووە کە ببێتە ئامانجێکی سەرەکی بۆ ئەمهریکا لە ململانێی دوو هەفتەییدا.
ئەو دوورگەیە کە هێزەکانی ئەمهریکا لە ناوەڕاستی مانگی ئازاردا ئامانجە سەربازییەکانی تێدا تێکشکاند، وەک ناوەندێک بۆ نزیکەی 90%ی هەناردەکردنی نەوتی ئێران کاردەکات، ئەمەش ئەگەری هێرشی تۆڵەسەندنەوەی تاران بەرز دەکاتەوە.
ع