مه‌ودا میدیا-
سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، له چه‌ند بریكارێكى ناو شارى هه‌ڵه‌بجه ده‌ست به دابه‌شكردنى غازى ماڵان ده‌كرێت.
لیژنه‌ى سوته‌مه‌نیی لە قائیمقامییەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە بڵاویكرده‌وه “سبەینێ چوارشەممە رێکەوتی 8ى 4، کاتژمێر 8ی سەر لە بەیانی غاز دابەش دەکرێت بەسەر ئەو ماڵانەی کە ناویان لای ئەو بریکارانەیە کەلەلیستەکەدا هاتووە”.
“هەرماڵێک یەک بتڵ غازی پێ دەدرێت، پێویستە ئەوکەسەی غازەکە وەردەگرێت فۆڕمی خۆراک و کارتی نیشتیمانی پێبێت بۆ ئەوەی بێبەش نەبێت”.
باس له‌وه‌شكراوه “داوا لە هاوڵاتییانی خۆشەویست دەکەین بە هیچ شێوەیەک سەردانی کارگەکان نەکەن، چونکە لەوێ بتڵەغاز بە هیچ کەسێک نادرێت”.
ع
