مەودا میدیا-
وەزیری جەنگی ئەمەریکا ئاشکرایکرد ئەمڕۆ رۆژێکی گەورەیە بۆ بەدیهێنانی ئاشتیی جیهانی و رەنگە ماوەی ئاگربەستەکە بەردەوام بێت، ئێران رووبەڕووی هێرشێکی سەربازیی وێرانکەر بووەتەوە، بۆیە داوای ئاگربەستی لێکردوون.
پێت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمەریکا رایگەیاند “کارگەکانی ئێران تەختی زەوی کراون و لەناو چوون، بەرنامە موشەکییەکەی تێکشکێندراوە و نزیکەی هیچ تونایەکی نەماوە، لە کاتێکدا کەمتر لە 10%ی هێزی جەنگیی خۆیان بەکارهێناوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سەرکەوتنێکی سەربازیی یەکلاکەرەوەیان بەدەستهێنا و تاران تکای دەکرد بۆ وەستاندنی شەڕ، کۆتاییان بە ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە دیارەکانی ئێران هێنا و چیتر نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی”.
ب ح