مەودا میدیا-
سه‌رۆک كۆماری ئێران ئاشکرایکرد دەستدرێژیی دووبارەی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان پێشێلکردنی ئاشکرای رێککەوتنی سەرەتایی ئاگربەست و ئاماژەیەکی مەترسیدارە و دانووستان بێ مانا ده‌كات.
مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆک كۆماری ئێران رایگه‌یاند رایگەیاند “بەردەوامبوونی ئەو هێرشانە دانووستانەکان بێ مانا دەکات؛ په‌نجه‌كانیان لەسەر چه‌كه‌كان دەمێننەوە، هەرگیز تاران دەستبەرداریی خوشک و برا لوبنانییەکانی نابێت”.
لای خۆیەوە محه‌مه‌د باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند “لوبنان و ته‌واوی به‌ره‌ی مه‌قاوه‌مه وه‌ک هاوپه‌یمانی ئێران، به‌شێكی دانه‌بڕاوی ئاگربه‌ستن، له خاڵی یه‌كه‌می پێشنیازە 10 خاڵییەکەدا روونکراوەتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێشێلكردنی بڕیاری ئاگربه‌ست تێچووی ئاشكرا و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌هێز به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت و پێویسته ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كان بۆ سەر لوبنان رابگیرێن”.
ب ح