ئێران بە مەرج لەگەڵ ئەمەریکا کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا-

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران پێش دەستپێکردنی دانووستانەکانی ئیسلام ئاباد لە نێوان ئەمەریکا و وڵاتەکەی دوو مەرجی بۆ دانیشتن لەگەڵ شاندی ئەمەریکا دانا.

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند “دوو مەرجی سەرەکیان هەیە و ئەگەر جێبەجێ نەکرێن، تاران دەست بە دانووستانی راستەوخۆ لەگەڵ شاندی ئەمەریکا ناکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دەبێت ئاگربەست لە لوبنان رابگەیەنرێت و سامانە بلۆککراوەکانی ئێران ئازاد بکرێن، پێویستە پێش دەستپێکردنی دانووستانەکان جێبەجێ بکرێن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان