مەودا میدیا-
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وەڵامی لێدوانەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی سەبارەت بە هێرشەکانی بۆ سەر ئەردۆغان دایەوە و ئاشکرایکرد ناتانیاهۆ کەسایەتییەکە کە ناسنامە و مێژووەکەی بە باشی ناسراوە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند “بەتۆمەتی تاوانی جەنگ و دژی مرۆڤایەتی ناتانیاهۆ لەلایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەئامانجگرتنی سەرۆک کۆماری تورکیا لەلایەن بەرپرسانی ئیسرائیلەوە لە رێگەی تۆمەتی بێبنەما و درۆ، دەرەنجامی ئەو نائارامییەکە بەهۆی ئەو راستییانەوە دروست بووە کە ئەنکەرە لەسەر پێشێلکارییەکانی ناتانیاهۆ دەیخاتەڕوو”.
ئەوەذی خستەڕوو “هەوڵەکانی ئەنکەرە بۆ دڵنیابوون لەوەی ناتانیاهۆ لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت بەردەوام دەبێت و هەرگیز دەستبەرداریی ئەو هاوڵاتییە مەدەنییە بێتاوانانە نابێت کە لەلایەن ئیسرائیلەوە دەکرێنەئامانج”.
ب ح