دانووستانی نێوان ئەمەریکا و ئێران بەبێ ئەنجام کۆتاییهات

مەودا میدیا-

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە کە قۆناغی سێیەمی دانووستانە راستەوخۆکانی شاندی وڵاتەکەیان و ئەمەریکا لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان کۆتایی هاتووە.

ئاژانسی تەسنیم رایگەیاند “هێشتا هەندێک جیاوازیی گەورە لەنێوان شاندی ئێرانی و ئەمەریکادا هەیە کە رێگرن لە گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی، سەرکەوتنی پرۆسەکەش بەستراوەتەوە بە گۆڕینی هەڵوێستی واشنتۆنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “شاندی ئێرانی جەختیکردووەتەوە کە بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداریی دەستکەوتە سەربازییەکانی نابێت و سوورە لەسەر پاراستنی مافەکانی گەلی ئێران”.

لای خۆیەوە جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا وڵاتی پاکستانی جێهێشت و رایگەیاند “شاندی دانووستانکاری ئێران پابەند نەبوون بە دەستبەرداربوون لە پیتاندنی یۆرانیۆم”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان