ئیسماعیل بەقایی: رێککەوتن لەگەڵ ئەمەریکا نەکراوە

مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد شاندی دانووستانکاری وڵاتەکەی لە سەر چەند خاڵێك جیاوازییان لەگەڵ ئەمەریكا هەبووە و رێككەوتن نەكراوە.

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند “لەسەر چەند بابەتێک گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن، بەڵام دانووستانەکان رێککەوتنی لێنەکەوتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دانووستان دوای 40 رۆژ لە شەڕێکی سەپێنراو ئەنجامدراون بەڵام دیپلۆماسی هیچ کاتێک کۆتایی نایەت، لە کاتی شەڕدا بێت یان لە کاتی ئاشتیدا، ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ دەکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان