ئێران بە تووندی وەڵامی ترەمپ دەداتەوە

مەودا میدیا-

سوپای پــاســـ.ــداران بە تووندی وەڵامی هەڕەشەکانی سەرۆکی ئەمەریکای بۆ گەمارۆدانی دەریایی و بەندەر و سنوورە ئاوییەکانی ئێرانی دایەوە.

ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا رایگەیاند “فەرووی هورمز بۆ هەمیشە لەژێر کۆنتڕۆڵی ئێران و کاریگەریی ناوچەییدا دەمێنێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئاسایشی بەندەرەكانی کەنداو و دەریای عومان یان دەبێت بۆ هەمووان بێت یان بۆ کەس نابێت، سەپاندنی كۆتوبەند بۆ هاتوچۆی دەریایی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان لەلایەن ئەمەریکاوە کارێکی نایاساییە و چەتەگەری دەریاییە”.

ئەوەشی خستەڕوو “کەشتییەکانی دوژمن رێگەیان پێنادرێت بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن، پيادەكردنی سەروەریی لە ئاوە خاکییەکاندا مافێکی سرووشتی گەلی ئێرانە و ئەگەر ئاسایشی بەندەرەکانیان بکەوێتە مەترسییەوە، هیچ بەندەرێک لە کەنداوی فارس و دەریای عومان سەلامەت نابێت”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “لەمڕۆوە 13ی نیسانی 2026، دەست بە جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتوچۆی دەریایی دەکەن بۆ هەموو ئەو کەشتیانەی دەچنە ناو بەندەرەکانی ئێران یان دەچنەدەرەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان