ئەم فەرمانبەرانە بە کاش مووچەیان پێنادریت

مەودا میدیا-

لێپرسراوی وردبینی لە بەرێوەبەرایەتیی خانەنشینی گەرمیان ئاشکرایکرد ئەو خانەنشین و مووچەخۆرانەی پێش 10 رۆژ، یان دوو هەفتە كارتی بانكیی (هەژماری من)یان وەرگرتووەتەوە و كارتەكانیان چالاك بووە و مووچەیان بە كاش پێنادرێت

محەمەد ئەحمەد، لێپرسراوی وردبینی لە بەرێوەبەرایەتیی خانەنشینی گەرمیان رایگەیاند “ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی كارتەكانیان دەرچووە، یان نامەیان بۆ هاتووە، دەبێت سەردانی بانک بكەن و كارتەكانیان وەربگرنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێویستە ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی لە چەند رۆژی رابردوودا ناویان دەرچووە كارتەكانیان وەربگرنەوە، چونکە مووچەی مانگی چواریان بە كارتی بانكی پێدەدرێت بەڵام مووچەی مانگی سێ هەر بە كاش وەردەگرن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان