مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر دووپاتی کرده‌وه که ئێران له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه تا گه‌یشتن به ئاگربه‌ست هه‌موو هێڵه سووره‌کانی بڕی، جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه ئه‌وله‌ویه‌ت له‌م قۆناغه‌دا پته‌كردنى ئاگربه‌سته‌و گۆڕینیه‌تى بۆ ئاشتییه‌كى هه‌میشه‌یی.
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ئه‌مڕۆ سێشەممە رایگەیاند “گرنگی لە ئێستادا لەسەر دەستەبەرکردنی بەردەوامیی ئاگربەست و رێگریکردنە لە پەرەسەندنی نوێ، جەختی لە گرنگی هەوڵە دیپلۆماسییەکان کرد بۆ گۆڕینی دۆخی کەمکردنەوەی دۆخی ئێستا بۆ یەکلاییکردنەوەی بەردەوام.
سەبارەت بە گەرووی هورمز، دەوحە جەختی لەوە کردەوە کە ئاسایشی ئەم رێڕەوی ئاوە گرنگە پێویستی بە چارەسەرێکی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی هەیە کە تێیدا دەوڵەتانی کەنار دەریا بەشێکی سەرەکی بن، دڵنیابوون لە سەقامگیریی کەشتیوانی و ئاسایشی وزەی جیهانی.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد “هەماهەنگی ئاستی باڵای کەنداو لەگەڵ هەردوو وڵاتی پاکستان و ئەمه‌ریکا هەیە، داواکارییەکانی کەنداو لە رێگەی ئەو کەناڵە دیپلۆماسیانە دەخرێنەڕوو”.
هه‌روه‌ها “لەسەر پێویستی گەیشتن بە چارەسەرێکی هەمەلایەنە کە چارەسەری نیگەرانییەکانی ئەمنی و سەروەریی دەوڵەتانی کەنداو بکات، بە لەبەرچاوگرتنی گرژییە بەردەوامەکانی ناوچەکە”.
ع