ئیسرائیل ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ لوبنان ئاسایی بكاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

جه‌دعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند “وڵاتەکەی خوازیاری ئاشتیی و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانه‌ لەگەڵ لوبنان، ئەمەش پێش گفتوگۆی راستەوخۆی نێوان بەرپرسانی هەردوو وڵات لە واشنتۆن دێت.

وتیشى “دەمانەوێت لەگەڵ دەوڵەتی لوبنان ئاشتیی و ئاساییبوونەوە بەدیبهێنین، هیچ ناکۆکییەکی گەورە لەنێوان ئیسرائیل و لوبناندا نییە، کێشەکە حزبوڵڵایە”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “دانوستانەکانی واشنتۆن پێش هەموو شتێک لەسەر بنەمای راگەیاندنی لوبنان خواستی خۆی بۆ کەمکردنەوەی پەرەسەندن و دووپاتکردنەوەی چالاکییەکانی حزبوڵڵا نایاساییە”.

لوبنان و ئیسرائیل ئه‌مڕۆ سێشەممە لە واشنتۆن وتووێژ لەسەر ئاستی باڵیۆزایەتیی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا بەڕێوەدەبەن، ئەمەش یەکەم وتووێژی لەم جۆرەیە لە ماوەی دەیان ساڵدا.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان