مەودا میدیا-
بەرپرسانی باڵای سەربازیی ئەمەریکا ئاشکرایانکرد لە چەند رۆژی داهاتوودا هەزاران سەربازی تر رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن و ئامانج لە ناردنی سەرباز و کەرەستەی جەنگیی فشاری زیاترە بۆ سەر ئێران تاوەکو بە مەرجەکان رزی بێت.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردەوە “بە بڕیاری ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ شەش هەزار سەرباز لەسەر کەشتیی فڕۆکەهەڵگری (یو ئێس ئێس جۆرج دەبلیو بوش و چەند کەشتییەکی جەنگیی تر) بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێکەوتوون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێشبینی دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە ئەمریکا نزیکەی چوار هەزار و 200 سەربازی تر لە هێزەکانی بۆکسێر و هێزی دەریایی رەوانەی رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بکرێن”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، جەیمس فۆگۆ، ئەدمیراڵی خانەنشینکراوی دەریایی لە ڤێرجینیای باکوور رایگەیاند ” ئاگربەستی کاتی لەگەڵ ئێران لە 22ی ئەم مانگە کۆتایی دێت، ناردنی کەشتی جەنگیی زیات فشارەکان لەسەر تاران زیاد دەکات”.
ب ح