ئیبراهیم زولفەقاری هۆشداریی دەداتە هێزەکانی ئەمەریکا

مەودا میدیا-

وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا ئاشکرایکرد ئەگەر کردەوە نایاسایی و شەڕانگێزییەکانی ئەمەریکا بەردەوام بێت، هێزەکانی ئێران لە دەریای عومان و تەواوی کەنداوی عەرەبی و دەریای سوور جووڵەی بازرگانی رادەگرن.

ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا رایگەیاند “کەشتییە جەنگییەکانی ئەمەریکا لەنزیک گەرووی هورمز رووبەڕووی وەڵامێکی بەهێز و یەکلاکەرەوە دەبنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەگەر ئەمەریکا هێرشی زەمینی دەستپێبکات ئەوە بەبێ دوودڵی سوپای پــاســــ.ــداران ئامادەیە و بە یەک ملیۆن سەرباز وەڵامی دوژمن دەدەنەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “سەپاندنی گەمارۆی دەریایی و هەڕەشەکردن لە کەشتییە بارزگانییەکانی ئێران پێچەوانەی بڕیاری ئاگربەستە و لە بەرانبەردا سڵ ناکەنەوە لە پاراستنی سەروەریی و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانیان بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە کاردەکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان