مه‌ودا میدیا-
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات بانگهێشتی بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی عیراقی لە ئەبوزەبی کرد‌و یاداشتێکی ناڕەزایی فەرمیی رادەست کرد سەبارەت بە ئەنجامدانی هێرشە تیرۆریستیەكان لە خاكی عیراقەوە.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئیمارات، وەزارەتی دەرەوە وێڕای ئیدانەكردنی ئەو كردەوانە كە بە پێشێلکردنی سەروەری وڵات و یاسا نێودەوڵەتییەکانە ناویبردووە، بە هەڕەشەشى بۆ سەر سەقامگیری ناوچەکە زانیووە.
داواشی لە حکومەتی عیراق کردووە رێوشوێنی خێرا بگرێتەبەر بۆ را‌گرتن و رێگریکردن لە هەر کردەوەیەکی دوژمنکارانە کە لە خاکی وڵاتەکەیەوە ئەنجامبدرێت و بە گوێرەی یاسا و رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان رووبەڕووی ئەو هەڕەشانە ببنەوە.
له ماوه‌ى شه‌ڕى ئێران، ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل، گروپهچهكدارهكانى نزیك له ئێران، له عیراقه‌وه هێرشی مووشه‌كییان كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند وڵاتێك، له ناویاندا ئیمارات و هه‌رێمى كوردستانیش هه‌ن.
ع