چاره‌نوسی یۆرانیۆمه‌ پیتێندراوه‌كه‌ى ئێران به‌ كوێ ده‌گات؟

مه‌ودا میدیا-

پرسی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران کە بە نزیکەی 400 کیلۆگرام مەزەندە دەکرێت، وەک خاڵێکی سەرەکپی ناکۆکی نێوان واشنتۆن و تاران سەریهەڵداوەتەوە، بە یەکێک لە ئاڵۆزترین لایەنەکانی هەر یەکلاکردنەوەی ئەتۆمیی دادەنرێت، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنی خولێکی نوێی دانوستانەکان بۆ زیندووکردنەوەی پرۆسەی دیپلۆماسی وەستاو.

هەستیاری ئەم بابەتە بەهۆی بەردەوامی ناکۆکییەکانی نێوان هەردوولا سەبارەت بە چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کۆگایەی ئێستا زیاتر دەبێت. ئەمه‌ریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتپی داوای هەڵوەشاندنەوە و دوورخستنەوەی لە ئێران دەکەن، ئێرانیش پێداگریی لەسەر پاراستنی لەژێر چاودێری توندی نێودەوڵەتیدا دەکات.

ئاژانسی رۆیتەرز بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی بڵاویکردەوە، عاسیم مونیر، سەرۆکی سوپای پاکستان لە تاران وتووێژی ئەنجامداوە و پێشکەوتنێکی لە “پرسە مشتومڕاوییەکان”دا بەدەستهێناوە.

شرۆڤەکارانی ئەمه‌ریکی لە لێدوانێکدا بۆ سکای نیوز عەرەبى جەختیان لەوە کردەوە “هەر یەکلاکردنەوەی ئەتۆمیی ئەگەری لە نێوان واشنتۆن و تاراندا بەبێ چارەسەرکردنی پرسی یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراو، لەنێویاندا 400 کیلۆگرامی مەزەندەکراو، مەحاڵ دەبێت، ئەوان پێشنیاریان کرد کە هەر رێککەوتنێکی جددی پێویستیی بە رێکارەکانی پشکنینی توند و بێوێنە دەبێت لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، و ئەگەری گواستنەوەی بەشێک لەم کۆگایە بۆ دەرەوەی ئێران لەژێر چاودێری نێودەوڵەتیدا”.

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بە شێوەیەکی کاریگەر لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکە کشایەوە، ئێران هەوڵەکانی بۆ پیتاندنی خێراتر کرد و تا ئەو کاتەی ئیسرائیل و ئەمه‌ریکا هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران لە مانگی حوزەیران دەستپێکرد، تاران خاوەنی 440 کیلۆگرام یۆرانیۆم بوو کە تا 60% پیتێنراو بوو، کە کەمێک لە ژێر ئاستی 90%ی پێویست بوو بۆ بەکارهێنانی سەربازیی- بەسە بۆ ئەوەی دە بۆمب دروست بکات.

مایکل روبین، بەرپرسی پێشووی پنتاگۆن و هاوکارە باڵاکانی دامەزراوەی ئەمه‌ریکی ئینتەرپڕایز، بە سکای نیوزی عەرەبی راگەیاندووە “ناتوانرێت یەکلاییکردنەوەی ئەتۆمیی بەبێ روونکردنەوە لەسەر ئەو نزیکەی 400 کیلۆگرام یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراو کە لە ئێراندا نەماوه‌ هه‌بێت، ئەمە بە واتای پێویستی پشکنینە لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمییەوە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە گواستنەوەی ئەم یۆرانیۆمە پیتێندراوە بۆ دەرەوەی وڵاته‌”.

شەڕی ئەم دواییە و “جەنگی 12 رۆژە”، هێرشی دامەزراوە ئەتۆمییە سەرەکییەکانی ئێرانی لە نەتەنز، فۆردۆ و ئیسفەهان کردە ئامانج. ئەمه‌ش زیانێکی بەرچاویان بە دامەزراوەکان گەیاند بەڵام بەرنامەکەیان بە تەواوی لەناو نەبرد.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان