مه‌ودا میدیا-
كه‌ناڵى سى بى ئێس نیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا ئاگادارى ئه‌وه‌یه چین رادارى پێشكه‌وتوو و درۆنى به ئێران داوه له ماوه‌ى شه‌ڕدا.
كه‌ناڵى سی بی ئێس نیوز له زارى به‌رپرسێكى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه، چین بەنیازە سیستمی راداری پێشکەوتوو بۆ دۆزینەوە و درۆن و مووشەک بە ئێران بدات و روون نییە تا ئێستا هیچ گواستنەوەیەکی لەم شێوەیە بۆ ئێران هەبووە یان نا”.
به‌پێى كه‌ناڵه‌كه، چین له ماوه‌ى شه‌ڕى ئێران، ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل، هاوكاریی سه‌ربازیی و چه‌كى پێشكه‌وتووى به ئێران داوه، هاوكات به‌شداربووه له دیاریكردنى بنكه و باره‌گاكانى ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تا ئێران بۆردوومانیان بكات.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند “له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى چین قسه‌ى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى هاوكاریی سه‌ربازیی ئێران نه‌كات”.
ع