نرخی زێڕ جارێكیتر رووی لە هەڵكشان كردەوە

مەودا میدیا-
ماوەی سێ‌ هەفتەیە نرخی زێڕ رووی لە هەڵكشان كردووەتەوە و شەوی رابردووش نرخی یەك ئۆنسە گەیشتە 4,889 دۆلار، بەڵام پێش داخستنی بازاڕەكان دابەزی بۆ 4,832 دۆلار.

پێشڕەو محەممەد، شارەزای بازاڕە داراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند” چەند هۆكارێك هەن كە وایكردووە لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا نرخی زێڕ روو لە هەڵكشان بكاتەوە كە سەرەكیترینیان هەواڵی كردنەوەی گەرووی هورمزە بە رووی هاتوچۆی بازرگانیدا”.

وتیشی”كاتێك ئێران گەرووی هورمزی داخست نرخی نەوت و دۆلار روویان لە بەرزبوونەوە كرد، بۆیە بازرگانان روویان لە كڕینی نەوت كرد و نرخی زێڕ بە شێوەیەكی بەرچاو داڕما، بەڵام دوای دانیشتنەكانی ئێران و ئەمەریكا و ئەگەرەكانی رێكەوتن و كردنەوەی گەرووی هورمز، لەو كاتەوە تا ئێستا زێڕ رووی لە هەڵكشان كردووەتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” ئەگەر تا رۆژی دوو شەممە ئێران گەرووی هورمز بە یەكجاری بكاتەوە ئەوا بازدانێكی گەورە لە نرخی زێڕدا روودەدات كە دوور نییە بازدانەكە بگاتە سەرووی ئاستی 5,000 هەزار دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەك”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان